AP ١٤٠٢ خەرمانان ٢٩ ٠٧:٥٠

سەرۆک کۆماری ئێران:

پرۆژەی بە ئەمریکایی کردنی جیهان شکستی هێناوە/ لەگەڵ شەڕ دژی ئیسلام شەڕی دژی بنەماڵە دەکرێت

پرۆژەی بە ئەمریکایی کردنی جیهان شکستی هێناوە/ لەگەڵ شەڕ دژی ئیسلام شەڕی دژی بنەماڵە دەکرێت

سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆبوونەوەی مەکۆی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان وتی: پرۆژەی بە ئەمریکایی کردنی جیهان شکستی هێناوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم رەئیسی ، سەرۆک کۆماری ئێران لە حەفتادو هەشتادەمین کۆبوونەوەی مەکۆی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لێدوانێکی دا.

رەئیسی رایگەیاند: دژایەتی ئیسلام و ئاپارتیدی فەرهەنگی بە شێوەگەلی جۆراوجۆر لەوانە سووتاندنی کتێبی پیرۆز سستا رێگری لە حیجاب لە قوتابخانەکان و هەڵاواردەیی جێی شەرم و تەرێق بوونەوەی دیکە، شیاوی پێشکەوتنەکانی مرۆڤی ئەم سەردەمە نییە.

ڕاشیگەیاند: لە پشت پەردەی ئەم رق و قین بڵاوەپێکردنەدا، گەڵاڵەیەکی گەورەتر هەیە و ناوبردنی بە ئازادی ڕادەربڕین ، لێڵ کردنی بابەتەکەیە. هەندێ رەوتی دزێو بەڵام بەهێز، رێگاچارە لە قەیران نانەوە و دوژمن تراشب دا دەبینن. ئەم ئاپارتایدە فەرهەنگیە، کۆمەڵگای موسڵمانان و بە تایلەت کۆچبەران دەکاتە ئامانج.

جەختیشی کرد کە دەبێ رێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان بە گەڵاڵەیەک ، ڕێز لە ئایینەکان دەستەبەر بکات.

لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا سەرۆک کۆماری ئێران جەختی کرد کە لە گەڵ شەڕ دژیئیسلام دا دەبینین شەڕ دژب بنەماییترین و فتریترین رێکخراوی مرۆڤی واتا بنەماڵە دەکرێت و مەترسی لە ناوچوونی هەیە.

سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانیش ڕایگەیاند کە چەکی ئەتۆمی هیچ کات لە دوکتریەنی بەرگری ئێران دا نییە. ئێران لە دوو دەیەی رابردوودا لە هیچ‌جۆرێک پاشەکشێ لە مافی رەوای خۆی بۆ کەڵک‌وەرگرتنی ئاشتی خوازانە لە وزەی ئەتۆمی نەکردووە.

News ID 47378

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha